ئه‌مریكا به‌رپرسی چه‌كی كیمیایی داعشی راده‌ستی عێراق كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) دوێنێ رایگه‌یاند به‌رپرسی چه‌كی كیمیایی داعشی ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردووه.
پیته‌ر كوك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا گوتی: "سلێمان ئه‌لبه‌ككار كه به ئه‌بی داوود ناسراوه به نهێنی ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كراوه".
پیته‌ر كوك گوتیشی: "ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی چه‌كی كیمیایی داعش سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی داعشی له گۆڕه‌پانی جه‌نگ لابردووه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌لبه‌ككار زانیاریی داوه ده‌رباره‌ی شوێنی چه‌كی كیمیایی داعش و كه‌سانی دیكه كه له‌و بابه‌ته‌دا تێوه‌گلاون".
ئه‌وه‌شی گوت: "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه‌ی سلێمان ئه‌لبه‌ككار پێشكه‌شی كردوون، هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا بۆردومانی پێگه‌كانی داعشی كردووه له عێراق كه مه‌زه‌نده ده‌كرێ چه‌كی كیمیاییان تێدابووبێ".
زیاتر گوتی: "وا باوه‌ڕده‌كه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتوون، یارمه‌تیده‌رده‌بن و رێگا ده‌دا پڕۆسه‌ی زیاتر ئه‌نجامبدرێن".
گوته‌بێژی پێنتاگۆن ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌مریكا وا باوه‌ڕناكا توانیبێتی به ته‌واوه‌تی توانای چه‌كه كیمیاییه‌كانی داعشی له‌ناوبردبێ".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكا به سی ئێن ئێن راگه‌یاند: "سوپای ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر ئه‌و پێگانه ئه‌نجامداوه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێن شوێنی گرینگ بن بۆ پڕۆگرامی چه‌كی كیمیایی داعش".
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا گوتیان: "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌كاتی لێپرسینه‌وه له سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی به‌رپرس له پڕۆسه‌كانی چه‌كی كیمیایی، ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه ئه‌نجامدراون".
پێش 3 هه‌فته سوپای ئه‌مریكا به‌رپرسی چه‌كی كیمیایی داعشیان له باكووری عێراق ده‌ستگیركردووه.
سه‌رچاوه: CNN ، و: م.ح