7 ئه‌ندامی یه‌په‌سه له ناوچه‌ی سووری ئامه‌د گیانیان له ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
له ناوچه‌ی سووری ئامه‌د له باكووری كوردستان 7 ئه‌ندامی یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل (یه‌په‌سه) كوژران.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سوپای توركیا رایگه‌یاندبوو: "ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی سوور كۆتاییان هات".
په‌یامنێری كوردستان24 له ئامه‌د رایگه‌یاند: "پارێزگای دیاربه‌كر رایگه‌یاندووه دوێنێ له كاتی سه‌ردانی جێگری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منیی بۆ ناوچه‌ی سوور، شه‌ڕ له نێوان ئه‌ندامانی یه‌په‌سه و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا روویداوه و به‌هۆیه‌وه 7 ئه‌ندامی یه‌په‌سه كوژران و یه‌كێكی دیكه برینداربووه".
په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: "ته‌رمی كوژراوه‌كانی یه‌په‌سه له نه‌خۆشخانه‌یه".
دوای نزیكه‌ی 100 رۆژ له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو سوپای توركیا كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له ناوچه‌ی سووری ئامه‌د راگه‌یاند.
سوپای توركیا گوتی: "له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 271 ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌و ناوچه‌یه‌دا كوژران".
ئا: م,ح