گوادۆیۆلا پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی بۆ مانچێسته‌ر سیتی ده‌ستنیشان ده‌كات

4 یاریزانی بارسێلۆنا و 3 یاریزانی بایرن میونشنی تێدایه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/db1d372f-83f0-4f16-86e6-a08e29fd966c/gurdillla.ism/manifest

K24 ـ هه‌ولێر

پیپ گواردیۆلا لەو كاتەی ناوی بە مانچێستەر سیتیەوە نوساوە، سات بەسات و یانە بەیانە چاوی لەسەر یاریزانەكانە.

راھێنەرە ئیسپانیەكە ، پێكھاتەیەكی لە11  یاریزان دەست نیشان كردووە، لە گۆڵپارێزەوە دەست پێ دەكات تاوەكوو ھێڵی پێشەوە.

پیپ گواردوۆلا لە رابردوو راھێنەری بارسێلۆنا بوو تا كۆتایی ئەم وەرزەش لە بایرن میونشنە، بەڵام زۆربەی ئەو یاریزنانەی لە لیستی گورادیۆلان یاریزانی ئەم دوو یانەیەن، ئەمەش دڵی ئەم دوو یانەی شكاندووە لا گواردیۆلا.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بلاوی كردۆتەوە، كە گواردۆلا داوی داناوە، براڤۆی گۆڵپارێزی بارسا ببات.

لە ھێڵی بەرگریش ھەر یەك لە یاریزانان، جێرارد پێكی لە بارسێلۆنا و ئالابا لە بایرن میونشن و جۆن ستۆنز لە ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی و ئێمریك لاپۆرتی یاریزانی یانەی ئەتلەتیك بلباو.

لە ناوەراستدا، گواردیۆلا خواستی لەسەر ماكۆ ڤێراتی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانە و جگە لەو پۆل پۆگبا لە یۆڤێنتۆس كە دەمێكە چاوی لەسەر ئەوە، تیاگۆ ئەلیكانتاراش ئەو یاریزانە لاوەیە ، كە لە بارساش لە دوای خۆی بردی بۆ بایرن.

سێ یاریزانەكەی ھێڵی پێشەوەی باشترینەكانن، پێپ گواردۆلا لیڤاندۆڤسكی وەك سەرە ڕم دەستنیشان كردووە، لیۆنێل مسێی ئەفسانەی بارسێلۆنا لە لاكانی پێشەوەی دایناوە و لەبەرامبەردا نێیمار داسیلڤای بەرازیلی ھاوكاریەتی.

ئەمە پێكھاتەی گواردیۆلایه‌، لەم یازدە یاریزانەی دایناوە 4 یاریزانی بارسایەوە و 3 یاریزانی بایرن میونشنە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە كە پێپ دەیەوێت باشترینەكانی دوو گەورە یانەكەی جیھان لەیەكتر گرێبدات و لەگەڵ مان سیتی دەست بەسەر ناسناوەكان دابگرێتەوە.

پێكھاتەی خەونی پیپ گواردۆلا تا گواستنەوەی ساڵی داھاتوو یەكلا نابێتەوە، بەڵام لەئێستاوە یانەكان ترسیان لێ نیشتووە و لەخۆیان دەپرسن ، ئەگەر گواردیۆلا ئەم یاریزانە كۆبكاتەوە، دەبێ یانەیەك ھەبێ شكستی پێ بێنێ.