دی میستۆرا: له‌ماوه‌ی 18 مانگدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سووریا ئه‌نجام ده‌درێن
K24 - هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی سووریای دیاریكرد و رایگه‌یاند، دوای 18 مانگی دیكه هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ستافان دی میستۆرا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "ریا نۆڤۆستی"ی رووسی ئاشكرایكرد، بڕیاره ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له ماوه‌ی 14 تا 24ی ئادار/ مارس له جنێڤ به‌ڕێوه‌بچێت، سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی تاووتوێ بكرێت.
له باره‌ی ئه‌و سێ بابه‌ته‌وه دی میستۆرا گوتی: "پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی كۆده‌نگی، نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سووریا و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی 18 مانگی داهاتوو" بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان ده‌بن.
له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی جنێڤ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرایكرد، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا، رایگه‌یاندووه، نوێنه‌رانی حكوومه‌تی سووریا به‌شداری له گفتوگۆكان ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی هاندانی سووریا بۆ به‌شداریكردن له گفتوگۆكان، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: "سووریا گفتوگۆ ره‌تناكاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وان به‌شداری ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن، شاندی حكوومه‌تی سووریا یه‌كه‌م شاند ده‌بێت كه ده‌گه‌نه شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌و به‌شداریكردنی كورد له گفتوگۆكانی جنێڤ، به پێویست ده‌زانێت و له‌و باره‌یه‌وه‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ستافان دی میستۆرا ده‌كات.
لاڤرۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "به‌شدارینه‌كردنی كورد له گفتوگۆكانی جنێڤ، به خاڵی لاوازی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت و به خراپ به‌سه‌ر وڵاتانی به‌شداردا ده‌شكێته‌وه".