سه‌در ته‌حه‌دای عه‌بادی ده‌كات
K24 – به‌غدا:
بۆ سێیه‌م هه‌فته له‌دوای یه‌ك، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، خۆپیشاندانی ملیۆنی، له گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا پایته‌خت ئه‌نجامدا.
هه‌فته‌ی پێشتریش وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، خۆپیشاندانی ملیۆن له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ئه‌نجامدا، كه به‌ناوچه‌یه‌ی هه‌ستیاری به‌غدای پایته‌خت داده‌نرێت.
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا به هه‌زاران هاووڵاتی و لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر داوای رێبه‌ری ئه‌و ره‌وته، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به دروشمی جیاجیا داوای چاكسازیان له حكومه‌تی عه‌بادی ده‌كرد.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له وتارێكدا بۆ خۆپێشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر، ستایشی خۆپێشانده‌رانی شاری به‌غدای كرد و گووتی: "ئێوه وه‌ك شێرێكی ئازا له دژی سته‌م راوه‌ستان و بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی به‌شدریتان له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كردووه".
سه‌در گووتیشی: "خوازیارین ئه‌مجاره چاكسازی ریشه‌یی ببینین".
خۆپیشانده‌ران له درووشمه‌كانییان ده‌یانگوت: "له عێراقدا جیاوازی له نێوان سووننه و شیعه‌دا نییه، ئه‌وان له دژی چاكسازی رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌بێت حكه‌ومه‌ت وه‌ڵاممان بداته‌وه".
هه‌فته‌ی پێشووتریش لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانیان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ئه‌نجامدا، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌رانه نه‌داوه‌ته‌وه.