بریتانیا..رۆبۆتێك بۆ گواستنەوەی پێداویستییەكانی رۆژانە بەرھەم دەھێندرێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/58e3270a-b019-46c3-a2c4-393bb050f879/UK%20S%20Tech.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

لە بریتانیا، كۆمپانیایەك رۆبۆتی زیرەك دەخاتە بازاڕەكانەوە بۆ مەبەستی گواستنەوە كەلوپەل بەكاردەھێندرێت.

 ئەوەی لەم ڤیدیۆیە دەردەكەوێت ھی فیلمێكی خەیاڵی زانستی وەك جەنگی ئەستێرەكان، ستار وۆرز نییە، ئەمە رۆبۆتێكە بە ستارشیپ، كەشتی ئاسمانی دەناسرێتەوە كە لە بریتانیا دەستی كردووە بە كاركردنی ئاسایی خۆیی و گواستنەوەی كەلوپەل لە سنوورێكی دیاریكراودا لەو وڵاتە، رۆبۆتەكە تەواو سەربەخۆیە و تەنھا پێویستی بە زانیاری پێدانی ئەو شوێنەیە كە كەلوپەلەكەی بۆ دەگوازێتەوە.

ئالان مارتینسن،سەرپەرشتیاری جێبەجێكار لە ستارشیپ دەڵێ: "ئەمڕۆ ستارشیپ بەرھەمێكی لە شانشینی یەكگرتوو دەخاتە بەردەست، لە ماوەی 4 تا 6 مانگی داھاتوودا، رۆبۆتی زیاتر دەخەینە بازاڕە جاجیاكانی بریتانیا، لە رێرەوەكاندا تاقیان دەكەینەوە. بۆ بەكارھێنانیشیان، لەگەڵ كۆمپانیا و بازاڕەكانیش قسە دەكەین."

ئێستا رۆبۆتەكە لە ناوچەی گرینویچ، لە باشووری رۆژھەڵاتی لەندەن كەلوپەلەكان دەگوازێتەوە، خێرایی و كارایی وەرگرە ھەستیارەكانیشی لە كێشە و گرفتەكانی ھاتوچۆ دەیپارێزن، بۆ یەكەم جاریش لە كانوونی دووەمی ساڵی 2015 بۆ یەكەم جار لە بازاڕەكان تاقیكرانەوە، ئێستاش بۆ ھەر گواستنەوەیەك 1 پاوەندی وەردەگرێت.

ئاتی ھێینلا، سەرپەرشتیاری پەرەپێدانی ستارشیپ و دامەزرێنەری ھاوبەشی سكایپ لە بارەی كارەكانی رۆبۆتەكە گوتی: "دواین كار گەیاندنی كەلوپەلە بە ماڵەكان، وەك روونە ئەمە كارێكە زۆر دەخوازێت و گرنگی زۆری لە لایەن كۆمپانیاكانەوە پێدەدرێت، لە ماوەی كەمتر لە 2 ساڵ لەگەڵ جانوس فریس، توانیمان پەرە بەم پڕۆژەیە بدەین، كەلوپەل بە ئامێری سەربەخۆ بگەیەنین، بە پشت بەستن بە تەكنەلۆجیای سەردەم."

تا ئێستا ژمارەیەكی كەم كۆمپانیا ئەو ئامێرانە بەكار دەھێنن، بەڵام زۆر كۆمپانیا و بازاڕ داوایان پێشكەش بە بەرھەمھێنەرانی ئەم رۆبۆتە كردووە، بۆ ئەوەی بتوانن تەكنەلۆجیایەكەیان بكڕن و زیاتر بیخەنە بازاڕەكانەوە.