پێكەنین مێشك چالاك دەكات

پێكەنین كاریگەری زۆر باشی دەبێت لە سەر ئارامبوونەوەی دڵ و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لە سەر مێشكی مرۆڤ.

K24 - ھەولێر:

لێكۆڵینەوەیەكی زانستی پزیشكی ئەمریكی دەریخستووە، كە پێكەنین مێشك چالاك دەكات و ھۆكارە بۆ كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لە سەر مرۆڤ.

لێكۆڵینەوە ئەمریكیەكە ئاشكراییكردووە، بەدەنگی بەرز پێكەنین مێشك چالاك دەكات و ھۆكارە بۆ كەمبوونەوەی پاڵە پەستۆ لە سەر مرۆڤ، ھۆكاری سەرەكییە بۆ جوان بوونی پێست و ئارامبوونەوەی مێشك و دەرونی مرۆڤ.

ھەروەھا لە توێژینەوەكەدا توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە، پێكەنین كاریگەری زۆر باشی دەبێت لە سەر ئارامبوونەوەی دڵ و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لە سەر مێشكی مرۆڤ.

توێژینەوەكە لە سەر زیاتر لە 1000 كەس ئەنجامدراوە، لە زانكۆی كانساس لە ئەمریكا كە لە ھەموو تەمەنەكان بەشداریان لە توێژیینەوەكەدا كردووە.

ھاوكات توێژەران رێنوێنی دەدەن كەوا رۆژانە مرۆڤ بە دەنگی بەرز پێبكەنێت بۆ ئەوە پاڵەپستۆی كەمبێتەوە، بەتایبەت ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە بە باشترین چارەسەری دەزانن.

وەرگێڕانی: ش، م