ڤلادیمیر پوتین: چەك و توانا سەربازییەكانمان لە سووریا خواستی ئێمەیان پێكاوە

ڤلادیمیر پوتین، سوپای وڵاته‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه‌، لەوەی بڕین و كەمكردنی داھات ھیچ كاریگەرییه‌كی وەھای بۆ سەر كەرتی سەربازیی رووسیا نابێت.

K24- ھەولێر:

ڤلادیمیر پوتین، لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی رایگەیاند، چەك و توانا سەربازییەكانیان لە سووریا خواستی رووسیایی پێكاوە.

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا لە وەزارەتی بەرگری  وڵاتەكەی لە مۆسكۆ رایگەیاند، توانا سەربازییەكانیان لە جەنگی سووریا خواستەكانی رووسیای پێكاوە.

پووتین جەختیشی لەوە كردەوە، كە داهێنان و خەرجكردنی داھات لەو پێناوە شایانی ئەوە بووە.

ڤلادیمیر پوتین، سوپای وڵاته‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه‌، لەوەی بڕین و كەمكردنی داھات ھیچ كاریگەرییه‌كی وەھای بۆ سەر كەرتی سەربازیی رووسیا نابێت.

ھاوكات سەرۆكی رووسیا، داواشی كرد پەرەی زیاتر بە كەرتی تەكنۆلۆجیای سەربازیی بدرێت و حكوومەتیش لەو پێناوە تەواوی توانا داراییەكانی خۆی بخاتەگەڕ.

لە كۆتایی مانگی ئەیلولی 2015 رووسیا دەستی بە ھێرشی ئاسمانیكردووە، بۆ سەر چەكدارانی داعش، ئۆپۆزسیۆنی سووریا رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ رووسیا تۆمەتباردەكەن بەوەی ھێرشدەكاتە سەر خەڵكی سڤیل و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە.

لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست لەو وڵاتە رووسیا تۆمەتبار دەكرێت، بە پێشێلكردنی ئاگربەست.

 داڕشتنەوە: ش ،م