ئارسناڵ چوار هه‌فته‌ له‌ تواناكانی رامسی بێبه‌ش ده‌بێت

ناتوانێت به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاری بكات

رامسی بەهۆی ئەو پێکانەی هەفتەی رابردوو لە جامی فێدراسیۆنی ئینگڵتەڕا لە بەرامبەر هال سیتی تووشی بوو، بە گوتەی ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەکە، ئەو یاریزانە وێلزییە بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریکردن دادەبرێت، لە کاتێکدا پێشتر واىلاوکرابووەوە بۆ ماوەی شەش هەفتە دادەبرێت.

رامسی بەرامبەر هال سیتی، کە گەنەرز بە چوار گۆڵی خاوێن بردنەوەی بەدەستهێنا، لە رانی تووشی پێکان بوو و ناتوانێت چوارشەممەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات