پارتی و یەكێتی پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ دەكەن

لیژنەی ھاوبەشیان بۆ ئەم پرسە پێكھێناوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/44336e65-2bcb-4b83-bce6-41ee68403597/kobunaway%20PDK%20uYNK.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

لیژنەی ھاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری ھەولێر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكەن.

پەیامنێری (كوردستان24) رایگەیاند: "لیژنەی ھاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كاراكردنەوە پەرلەمانی كوردستان لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان و تاوتوێی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكەن".

گوتیشی: "پلانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لیژنەی ھابەشی پارتی و یەكێتی ئەوەیە كە چۆن لەسەر لەسەر گەڕانەوەی سەرۆكی پەرلەمان رێك بكەون، دەیانەوێت نێوان خۆیاندا لەسەر ئەو بابەتە رێكدەكەون، دواتر چۆن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسییەكانی دیكە لەسەر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان و كێشەكانی دیكەی نێوان لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆ بكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "لە كۆبوونەوەی رابردووی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیار لەسەر ئەو پێكھێنانی ئەو لیژنە ھاوبەشە دراوە".

كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كاتێكدا كە ھاوكات ئەمڕۆ جڤاتی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی سلێمانی لە كۆبوونەوەدان چاوەڕوان دەكرێت لەسەر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان ھەڵوێستی نوێ رابگەیەنن.