گۆڕان قایل دەبێت بە گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمان

ھەڵوێستی نوێیان دەخەنەڕوو
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9f8ffdd7-ec8c-427d-a4e8-5e697e2c25cb/bzutnaway%20goran%20la%20kobunawa%20da.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان چڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لە كۆبوونەوەدان، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە لایەن بەرپرسێكی گۆڕان دراوە بە (كوردستان24) گۆڕان بە گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمان قایل دەبێت، بەڵام مەرجێكیان ھەیە.

پەیامنێرمان لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان زانیاری ئەوەی بۆ (كوردستان24) ئاشكرا كرد، بزوتنەوەكەیان ھەڵوێستی نوێی لە بارەی گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمان ھەیە، ئامادەن رێككەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكە بكەن، گۆڕان قایل دەبێت بە گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام بە مەرجێك ئەو كەسەی شوێنی یوسف محەممەد دەگرێتەوە لە ناو پەرلەمان بێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "تا ئێستا ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەسەر رێككەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بەتایبەتی لەگەڵ پارتی، كە ھەندێكیان پێیانوایە نابێ بزوتنەوەكە لەگەڵ پارتی كۆببێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "بزوتنەوەی گۆڕان چاوەڕوانی ئەنجامی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەكەن، كە ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت".