موعه‌ليم: فيدراڵى بۆ سووريا ره‌تده‌كه‌ينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا وه‌ليد موعه‌ليم رايگه‌ياند، ديمستۆرا مافى ئه‌وه‌ى نييه، واده‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى سووريا ده‌ستنيشانبكات و ئه‌وه ته‌نيا مافى گه‌لى سووريايه.
گوتيشى: ديمستۆرا هه‌موو بنه‌ما و رێسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى پێشێلكردووه و له پێناو لايه‌نگرى لايه‌كدا بابه‌تييانه مامه‌ڵه ناكات.
هه‌روه‌ها گوتى: ديمستۆرا ئاگادارى كردووينه‌ته‌وه دووشه‌ممه‌ى داهاتوو، له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ديدار له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌مان ئه‌نجامده‌دات. ئه‌وه شتێكى باشه. پێويسته له‌گه‌ڵ زۆرترين لايه‌نى به‌رهه‌ڵستكاراندا بكرێت و هيچ لايه‌نێك به ته‌نيا ناتوانێت بڵێت نوێنه‌رى لايه‌نه‌كانى ديكه‌م.
ئاگربه‌ست
له باره‌ى ئاگربه‌سته‌وه موعه‌لييم گوتى: راسته ئێمه پابه‌ندى ئاگربه‌ستين و ره‌زامه‌نديمان ده‌ربڕيوه به‌ڵام هه‌ر پێشێلكارييه‌كى ئاگربه‌ست بكرێت وه‌ڵامى توندى ده‌ده‌ينه‌وه.
گوتيشى: هيچ كه‌سێك زاتى ئه‌وه ناكات، سوپا بنێرێت و له‌شكركێشى بكاته سه‌ر سووريا، لێدوانى ئه‌م دواييانه‌ى ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكاش به‌ڵگه‌يه بۆ ئه‌وه.
دابه‌شكردنى سووريا
سه‌باره‌ت به پرسى دابه‌شبوونى سووريا، موعه‌لييم ره‌تيكرده‌وه، خه‌ڵكى سووريا ئه‌و بژاره‌يان قبوڵ بێت و گوتى گه‌له‌كه‌مان هه‌موو هه‌وڵێكى دابه‌شكردنى سووريا ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه‌ى جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رياباكوڤ، باسيكردووه، ميديا به بابه‌تييانه لێى نه‌گواستووه‌ته‌وه و ئه‌و گوتويه‌تى ئه‌گه‌ر سوورياييه‌كان له‌سه‌رى رازى بن، به‌ڵام ئێمه‌ى خه‌ڵكى سووريا به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئه‌و پرسه ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و ته‌كه‌س له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا ده‌كه‌ين.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه، عادل جوبه‌ير، ئه‌و به‌رپرسه‌ى سووريا رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ى ماڵيان له شووشه‌يه، وا باشه به‌رد نه‌گرنه په‌نجه‌ره‌ى خه‌ڵك.
جنێڤ
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا، موعه‌لييم، باسى له كاره‌كانى كۆنگره‌ى جنێڤ بۆ دانووستانى نێوان سووريا و لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان كرد و رايگه‌ياند، ئێمه ده‌چينه جنێڤ و گه‌شبينين، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى واده‌زانن له جنێڤ ده‌سه‌ڵاتى سووريا بۆيان به‌چۆكدا دێت هه‌ڵه‌ن، چونكه ئه‌وانه له مه‌يدان تێكشكاوون و ده‌يانه‌وێت به‌وه قه‌ره‌بووى بكه‌نه‌وه.
گوتيشى: ئێمه ده‌چينه جنێڤ، به‌ڵام هێشتا نازانيين له‌گه‌ڵ كامه لايه‌نيان گفتوگۆ ده‌كه‌ين، شاندى ئێمه هه‌ڵه‌ى پێشوو دووباره ناكاته‌وه و ته‌نيا 24 كاتژمێر مۆڵه‌ت ده‌داته لايه‌نه‌كان بۆ دانووستان و ئه‌گه‌ر ئاماده‌ييان نه‌بوو، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌رپرسيارێتى شكستهێنانى ئه‌و پرۆسه‌يه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى لايه‌نه‌كان.
پێگه‌ى سه‌رۆكايه‌تى
موعه‌لييم به پيرۆزييه‌وه باسى له پێگه و پۆستى سه‌رۆكى سووريا كرد و گوتى: هيچ به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى ياسايى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نييه باسى قۆناغى راگوزه‌ر بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى بكات، قۆناغى راگوزه‌ر، قۆناغێكه بۆ تێپه‌ڕين له قۆناغێكى ده‌ستوورييه‌وه بۆ قۆناغى ده‌ستوورێكى نوێ و له حكومه‌تێكى دياريكراوه‌وه بۆ حكومه‌تێكى ديكه كه به به‌شدارى لايه‌نى ديكه دابمه‌زرێت.
"بڕيارێكى سه‌خيفانه‌يه"
له باره‌ى تۆماركردنى ناوى حزبوڵڵاى لوبنان له ليستى تيرۆردا، كه كۆمكارى عه‌ره‌بى بڕيارى له‌سه‌رداوه و عێراق ره‌تيكردووه‌ته‌وه، موعه‌لييم گوتى: ئه‌و بڕياره "زۆر سه‌خيفانه‌يه"، به‌ڵام ئێمه به‌لامانه‌وه سه‌ير نييه، كۆمكارى عه‌ره‌بيى كه ده‌ستى ناتۆى له ليبيا ئاوه‌ڵا كردووه، بڕيارى له‌و جۆره له دژى حزبوڵڵاى لوبنان ده‌ربكات.
هه‌روه‌ها ستايشى هه‌ڵوێستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئيبراهيم جه‌عفه‌رى كرد، كه ره‌تيكردبوويه‌وه رازيبێت به تيرۆريست ناسينى حزبوڵڵاى لوبنان.
له باره‌ى كورديشه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا ستايشى رۆڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و داعشى له لايه‌ن كورده‌وه كرد و رايگه‌ياند، ئێمه هه‌ردووكمان له سه‌نگه‌رێكين بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و داعش.
سه‌رچاوه: ئاژانسى ساناى ره‌سميى سووريا
و:ئ.هـ