كه‌سايه‌تييه‌كى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا: له جنێڤ به‌شدارى ناكه‌م

K24 – هه‌ولێر:
كه‌سايه‌تى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا هه‌يسه‌م مه‌ناع رايگه‌ياند، به‌شدارى له دانووستانى ئه‌مجاره‌ى جنێڤ ناكات.
هه‌يسه‌م مه‌ناع، گوتى: بانگهێشتنامه‌م به ده‌ستگه‌يشتووه، به‌ڵام به‌شدارى ناكه‌م چونكه هيچ ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌ركه‌وتنى دانووستان له ئارادا نييه.
مه‌ناع، كه هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتييه، پێشتر له پرۆسه‌ى دانووستان كشايه‌وه و داوايكرد، هه‌ريه‌ك له رێبه‌رانى كوردى سووريا ساڵح موسليم و ئيلهام ئه‌حمه‌د، بانگهێشتى دانووستانه‌كانى جنێڤ بكرێن.
ئه‌مجاره به روونى مه‌ناع باسى له‌وه نه‌كردووه، به‌شدارى نه‌كردنى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بانگهێشت نه‌كردنى كورد و ته‌نيا ئه‌وه‌ى وتووه: پێويسته ستراتيژێك بۆ كاره‌كان دابنرێت و دانووستانى جدى و رووكه‌شانه به خشته‌ى كاره‌كان ده‌ناسرێته‌وه.
رووسيا له لايه‌ن خۆيه‌وه رايگه‌ياندووه، پێويسته كورد به‌شدارى له دانووستانه‌كانى جنێڤ بكه‌ن.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، كه به‌شێكه له پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى له سووريا كۆنترۆڵى به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانى كردووه و توانيويه‌تى به‌شێكى به‌رچاوى خاكى سووريا له ده‌سه‌ڵاتى داعش دابماڵێت.
ئه‌و يه‌كينانه كه به يه‌په‌گه به‌ناوبانگن، بوونه‌ته هاوبه‌شى سه‌ره‌كى و كاريگه‌رى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.