بارزانی و عامری كۆده‌بنه‌وه‌

پێشهات و گۆڕانكارییەكان تاووتوێ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی کرد لە هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر و فەرماندەی هێزی حەشدی شەعبی  و شاندێكی یاوەری.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئەمنی و سەربازی لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالە و شوێنەكانی دیكە تاووتوێكرا.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ.