رووباری پاشماوه و زبڵ له لوبنان
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی قه‌یرانی سیاسی ناوخۆیی لوبنان، رووبارێكی دیكه له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته دروست بووه، ئه‌ویش رووباری زبڵ و پاشماوه‌یه، لایه‌نه‌كانی له‌نێوخۆیان یه‌كدی به دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
نزیكه‌ی 20 مانگه لوبنان بێ سه‌رۆكه و تا ئێستا 31 هه‌وڵی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكێك بۆ ئه‌و وڵاته، شكستیهێناوه، به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان حزبوڵڵا به قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌زانن.
ماڵپه‌ڕی "BBC"ی عه‌ره‌بی له باره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م قه‌یرانه له مانگی ته‌مووز/ یۆلیۆی 2015ه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شاره‌كه داخرا.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، حكوومه‌تی لوبنان له پاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو زبڵه شكستێهێناوه و ده‌ڵێت: "كۆمپانیاكان داوای پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌كه‌ن و له توانای حكوومه‌تدا نییه".
له‌و كاته‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت شكستییان هێناوه، زبڵ و پاشماوه‌كان رۆژانه له‌و شوێنه‌ی به‌یرووتی پایته‌خت كه‌ڵه‌كه ده‌بن، هه‌ندێك له شاره‌وانییان زبڵه‌كانییان سووتاندووه، رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماژه بۆ پیسبوونی ژینگه‌ی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن.
چالاكوانان ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی‌یان په‌كخستووه و نه‌یانتوانیوه كێشه‌كانی نێوانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای سازكردنی خۆپیشاندان له باره‌ی ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان بڵاوه‌یان به خۆپیشاندانه‌كان كرد و رێگرییان لێ‌كرد.
رێكخراوه ته‌ندروستییه‌كانیش به هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و هه‌موو پاشماوه‌یه، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشییان راگه‌یاندووه، به‌تایبه‌تیش نه‌خۆشی كۆلێرا.