سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا: نه‌رمی بۆ توركیا نانوێنین
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به دووریزانی هیچ نه‌رمییه‌ك به‌رامبه‌ر به توركیا بنوێنن، به‌تایبه‌تیش له پرسه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین له‌و وڵاته و پرسی پێدانی ڤیزا به هاووڵاتییان.
فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ره‌تیكرده‌وه له گفتوگۆكانییان له‌گه‌ڵ توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هاتنی لێشاوی په‌نابه‌ران، نه‌رمی به‌رامبه‌ر به ئه‌نقه‌ره بنوێنن، به تایبه‌تیش له پێدانی ڤیزه و هاتنی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته بۆ فه‌ره‌نسا.
هۆلاند، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "هیچ نه‌رمییه‌ك به‌رامبه‌ر به توركیا نانوێنین، به‌تایبه‌تیش له دۆسیه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و پێدانی ڤیزا به هاووڵاتییانی توركیا".
ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كاتێكدایه بڕیاره به‌مزووانه لووتكه‌ی نێوان توركیا و هه‌ر 28 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته ئه‌و پرسانه زۆر روون راشكاوانه به توركیا رابگه‌یه‌نرێت له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، نزیكه‌ی 7.2 ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له‌و وڵاته‌دان و به‌شێكی زۆریان ده‌یانه‌وێت له رێگای خاكی ئه‌و وڵاته خۆیان بگه‌یننه ئه‌وروپا و ئه‌نقه‌ره‌ش ئه‌و پرسه به هه‌لێك ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، پرسی بوون به‌ئه‌ندامی له یه‌كێتی ئه‌وروپا بورووژێنێت.