كورسیەكەی نووسەری ھاری پۆوتەر بۆ فرۆشتن نمایش دەكرێت

كورسییەكی سادە بەڵام چیرۆكی گەورە لەپشتە ، لەسەر ئەم كورسیە رۆولینگ جی كەی نوسینی زنجیرە رۆمانی ھاری پۆوتەری دەستی پێكردوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ad2b8bd9-4558-44d3-ad6b-7c9e9f9d3686/jk%20kursi%20harry%20porter.ism/manifest

k24 - ھەولێر:

كورسییەكەی جی كەی نووسەری چیرۆكی زنجیرە فیلمی سینەمایی ھاری پۆوتەر ، لەپێشانگایەكدا لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ فرۆشتن نمایشكراوە.

 كورسییەكی سادەیە بەڵام چیرۆكی گەورەی لەپشتە ، لەسەر ئەم كورسیە رۆولینگ جی كەی نوسینی زنجیرە رۆمانی ھاری پۆوتەری  دەستی پێكردوە  ، ئێستا ئەم كورسییە لە پێشانگایەك بۆ فرۆشتن نمایش كراوە.

 كاسلین گوزمان، بەڕێوەبەری ئەو پێشەنگایەی كە كورسییەكەی تیادا نمایشكرا گوتی: " ئێمە زۆر سەرسامین بە مەزادكردنی ئەم كورسییەی خاتوو جی كەی رولینج ، كە بەشی یەكەم و دووەمی چیرۆكی ھاری پۆوتەری لەسەر نوسیووە، گرنگی و تایبەتمەندی نمایشكردنی ئەم كورسییە لەوەدایە ، كە داھاتەكەی بۆ كۆمەڵەی خێرخوازیی لێفەی منداڵە ، بێگومان بەرھەمێكی جوان و نایاب لەسەر ئەم كورسییە دروست بووە".

رۆمانی هاری پۆتەر بۆ زیاتر لە 73 زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە ، لەھەمانكاتدا 8 بەشی كراوەتە فیلمێكی سینەمایی و لەماوەی 15 ساڵی رابوردوودا ، فرۆشی  رۆمانی هاری پۆتەر گەیشتووەتە 450 ملیۆن دانە ، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە هیچ كاتێك رۆمانێک نەگیشتووەتە ئەو رادەیە ، جی كەی لە خێزانێكی ھەژارەوە بەھۆی دەركردنی ئەو رۆمانەوە بووەتە یەكێك لە دەوڵەمەنترین نووسەری جیھان و لەنووسینی رۆمانی ھاری پۆتەریش بەردەوامە.

جی كەی نامەیەكی بۆ ئەو كەسە نوسیووە كە دەبێتە خاوەنی ئەو كورسییە ، دەڵێت ئەزیزكەم ، خاوەنە نوێكە ، ئەو كورسییە ھاوكار و پاڵپشتم بوو بۆ بەرھەمھێنانی چیڕۆكی ھاری پۆتەر ، خەمبارم بەرۆیشتنی، بەڵام پشتم بێ خەمە.

 داڕشتنەوە: ش ،م