باوکی چەکدارێکی داعش نایەوێ تەرمی کوڕەکەی وەربگرێتەوە

"داوای لێبوردن لە هەموو کەسوکاری شەهیدان و قوربانییەکان دەکەم"

24-هەولێر

"نامەوێ تەرمی کوڕە تیرۆریستەکەم وەربگرم، مەگەر دەسەڵاتدارانی تونس ناچارم بکەن"، ئەمە گوتەی باوکی چەکدارێکی داعشە کە هەفتەی رابردوو لە پێکدادانی نێوان چەکدارانی داعش و هێزە ئەمنییەکانی تونس لە ناوچەی بن گردان لەو وڵاتە کوژرا.

عەلی ئەلمەیلی، باوکی چەکدارە کوژراوەکەی داعش دەڵێ: "دڵم زۆر غەمبارە بۆ ئەو بێتاوانانەی کە لە بن گردان گیانیان لەدەستدا.. داواکارم تونسییەکان و خێزانی شەهیدان لێم ببوورن".

لە رێکەوتی 7/3/2016 شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی بن گردان لە باشووری تونس رووی دا بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس، لە کاتێکدا سەرۆکی تونس رایگەیاند کە داعش بە نیازبوو میرنشینێکی نوێ بۆ خۆی لەو ناوچەیە رابگەیەنێ.

سەرچاوە: Huff post، ئا: ئا ، ف