ئايا مێشك هه‌ست به چێژى خواردن ده‌كات يان زمان؟
K24- هه‌ولێر
زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان بۆچوونيان وايه كه زمان به‌رپرسى يه‌كه‌مه له چێژكردن و تامى خواردن، به‌ڵام توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ كه له‌لايه‌ن توێژه‌رانى زانكۆى كۆڵۆمبياى ئه‌مه‌ريكاوه سه‌رپه‌رشتيى كراوه و هه‌موو ئه‌و هاوكێشانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه و كه گوتراوه زمان به‌رپرسه له جياكردنه‌وه و چێژكردن و تامى خواردن.
توێژه‌ران ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه له‌رێگه‌ى مولوله‌كانى زمانه‌وه تامى خۆراك ده‌گاته مێشك و پاشان هه‌ڵده‌ستێت به‌دياريكردنى جۆرى تام و چێژه‌كه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه هه‌ريه‌ك له‌و مولولانه زياتر له 100 هه‌سته‌وه‌ريان تێدايه بۆ ناردنى تامى خۆراك بۆ مێشك.
ئه‌و توێژينه‌وه‌يه سه‌ركه‌وتووش بووه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونه‌ى كه گوتراوه زمان خاوه‌نى نه‌خشه‌يه‌كه بۆ جياكردنه‌وه‌ى تامى خواردنه‌كان.
سه‌رچاوه: BBC