مه‌سرور بارزانی: هاتنی سه‌ربازی بیانی بۆ ریزه‌كانی داعش سه‌ختبووه
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای به‌رته‌سكبوونه‌وه و سه‌ختی گه‌یشتنی چه‌كداری بیانی بۆ ریزی رێكخراوی داعش، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه تا ئێستاش له به سه‌ربازكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ردوامه.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئیلیا مۆرگۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق، ئاماژه‌ی به رێگرییه‌كانی به سه‌ربازكردنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن داعشه‌وه كرد و رایگه‌یاند، گه‌یشتنی چه‌كداره بیانییه‌كان بۆ ریزی رێكخراوی داعش سه‌خت بووه، به‌ڵام رێكخراوه‌كه له به سه‌ربازكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامه.
لای خۆیه‌وه ئیلیا مۆرگۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیای فیدراڵ له عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وڵاته‌كه‌ی به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته رۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی له ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان شاندێكی كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسیا له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و باڵیۆزی رووسیا له عێراق ئاماده‌ی بووه و قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستانییان تاووتوێكردووه.