پەناخوازانی سەر سنووری مەكدۆنیا داوای پەڕینەوە دەكەن بۆ باكووری ئەوروپا

بڕیارە، رۆژی د پێنج شەممەی داھاتوو، سەرانی یەکێتی ئەوروپا، کۆببنەوەو بڕیار لە ناردنەوەی ژمارەیەکی ئێجگار زۆری پەناخوازان بۆ تورکیا بدەن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/af3cf386-20dc-4049-b284-d10d6ae498be/Penaber%20Yonan%20Makdonyia.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

سەدان کەس لە پەناخوازانی کەمپی ئایدۆمێنی سەر سنووری یۆنان و مەکدۆنیا، خۆپیشاندانێکییان ئەنجامداو داوای کردنەوەی سنووری نێوان ئه‌و دوو وڵاتەیان دەکرد، بۆ پەڕینەوە بەرەو باکووری ئەوروپا.

عەبدوڵڵا مەحمود پەناخواز دەڵێت: "ئێمە تەنها دەمانەوێ بپەڕینەوە بۆ ئەڵمانیا، لە مەکدۆنیاو سلۆڤینیا نامێنێنەوە".

ھەروەھا عەبدوڵڵا مەحمود پەناخواز دەشڵێت: "وابزانم کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی ئەوروپا لە 17 ئەم مانگەوە دەبەسترێ، دواتر بڕیار لە هەنگاوی داهاتوومان دەدەین، دەمانەوێ بچینە ئەڵمانیا، هیچمان ناوێ تەنها پەڕینەوەمان دەوێ، نامانەوێت لە مەکدۆنیاو سلۆڤینیا بمێنینەوە".

پەناخوازێكی دیكە دەڵێت: "بەردەوامی باران بارین وای کردووە، ژمارەیەکی زۆر خیوەت ژێر ئاو بکەون زۆربەی منداڵانی کەمپەکەش نەخۆشن، منداڵێکی یەک مانگە چۆن دەتونێت بەرگەی ئەو سەرمایە بگرێت، بەتایبەت شەوانە ئێرە زۆر ساردە".

بەگوێرەی پێشبینی بەرپرسانی یۆنانی لە ناوچەکە، نزیەکەی 12هەزار پەناخواز، لە کەمپی ئایدۆمێنی دان،بڕیارە، رۆژی د پێنج شەممەی داھاتوو، سەرانی یەکێتی ئەوروپا، کۆببنەوەو بڕیار لە ناردنەوەی ژمارەیەکی ئێجگار زۆری پەناخوازان بۆ تورکیا بدەن.

 داڕشتنەوە: ش، م