لە ھەڵبژاردنە ناوچەیەكانی ئەڵمانیا پارتەكەی مێركل شكەست دێنێت
K24 - ھەولێر:
لە ھەلبژاردنە ناوچەیەكانی ئەلمانیادا پارتەكەی ئەنگێلا مێرگل راوێژكاری ئەو وڵاتە تووشی شكست دەبێت.
لە ھەڵبژاردنەكانی ناوچەیی لە ئەڵمانیا پارتی "یه‌كێتیی دیموكراتی مه‌سیحی" به سه‌رۆكایه‌تیئه‌نگێلا مێركل ، لە كۆیی سێ ویلایەت لە دوو ویلایەت كە رۆژی یەك شەممە ھەڵبژاردنەكانی ناوچەیی ئەنجامدران شكستی خواردووە .
به‌گوێره‌ی تازه‌ترین داتا، پارتەكەی مێركل ته‌نها له‌ویلایه‌تی "ساكسۆنیا" له‌ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵاتی پێشوودا وه‌ك گه‌وره‌ترین حیزب ده‌مێنێته‌وه.
بەم شێوەیە پشتیوانی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ست ده‌دات له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی "ئه‌لته‌رناتیڤ له‌پێناوی ئه‌ڵمانیادا" چونكه تادێ نیگه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا له‌سیاسه‌ته‌كانی ئەنجێلا مێركل، به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران زیاتر ده‌بێت
له ویلایه‌تی بادن فۆرتمبێرگ، حیزبی سه‌وز به‌سه‌ر حیزبەكەی مێركل سه‌رده‌كه‌وێت، جگه‌له‌وه‌ش له‌ویلایه‌ت یڕاینلند بالاتینات، دا ده‌بێته دووه‌م.
لە دوای شەڕ و نائارامییەكانی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست شەپۆڵێكی گەورەی كۆچبەری بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەتیپێكردووە،ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆچبەران روویان تێکرد و هەر ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا مێرکل، بخەنە ژێر رەخنە و گوشارەوە.
داڕشتنەوە: ش ،م