یەكێك لە سەرپەرشتیارانی ھێرشە خۆكوژیەكانی میحوەری رۆژئاوای كەركووك دەستگیركرا

K24 - ھەولێر:

هێزی دژه ‌تیرۆری كوردستان رایگەیاند، یه‌كێك له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی هێرشه‌ خۆكوژیه‌كانی سه‌ر میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكیان ده‌ستگیركردووە.

لە راگەیاندراوێكدا كە لە پەیجی تایبەتی ھێزی دژە تیرۆری كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاو كراوەتەوە: "له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزی دژه ‌تیرۆری كوردستان پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و به ‌دواداچون له‌ رێكه‌وتی (٢٠١٦/٣/١٣) له‌ شاری كه‌ركووك تیرۆریست (محمد یاسین محسین) ده‌ستگیركرا".

ھێزی دژە تیرۆری كوردستان روونیكردەوە: "ئەو كەسە یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی هێرشه‌ خۆكوژیه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش، بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك كه‌ له‌ به‌ره ‌به‌یانی ڕێكه‌وتی(٢٠١٦/٣/١٢) له‌ رێگای (٤) خۆكوژه‌وه‌ ئه‌نجامیان داو له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشه‌كه‌ تێكشكێنراو سه‌رجه‌م خۆكوژه‌كان پێش گه‌یشتن به‌ سه‌نگه‌ره‌كان ته‌قێنرانه‌وه".‌

یەكێك لە سەرپەرشتیارانی ھێرشە خۆكوژیەكانی میحوەری رۆژئاوای كەركووك دەستگیركرا