سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان تەقینەوەكەی ئەنقەرە ئیدانە دەكات

K24 - ھەولێر:

لە راگەیاندراوێكدا سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، تەقینەوەكەی دوێنێی ئەنقەرەی پایتەختی توركیا ئیدانە دەكات.

لە راگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستاندا ھاتووە: "لە ئەنجامی كردەیەكی تیرۆریستی لە ناوەڕاستی شاری ئانكارای پایتەختی توركیا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكی دیكەیش بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین".

لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەیاندراوەدا سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە داكات: "تیرۆر و تۆقاندنی هاووڵاتیان و تێكدانی ئاساییش و ئۆقرەیی خەڵك لەژێر هەر پاساو و ناوێكدا بێت كردەیەكی ترسنۆكانە و نامرۆڤانەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاساییشی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان و گرفتەكان قووڵتر دەكاتەوە. ئومێدی ئەوە دەخوازین هەرچی زووترە كۆتایی بە تیرۆر و شەڕانگێزی بێت و ئاشتی و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت".

دەقی راگەیاندراوەكە

ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 13ـی 3ـی 2016 لە ئەنجامی كردەیەكی تیرۆریستی لە ناوەڕاستی شاری ئانكارای پایتەختی توركیا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكی دیكەیش بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.

تیرۆر و تۆقاندنی هاووڵاتیان و تێكدانی ئاساییش و ئۆقرەیی خەڵك لە ژێر هەر پاساو و ناوێكدا بێت كردەیەكی ترسنۆكانە و نامرۆڤانەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاساییشی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان و گرفتەكان قووڵتر دەكاتەوە. ئومێدی ئەوە دەخوازین هەرچی زووترە كۆتایی بە تیرۆر و شەڕانگێزی بێت و ئاشتی و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

14ـی 3ـی 2016