زانكۆی ئەمریكی لە دھۆك دەكرێتەوە

"وەك سەرەتا پێنج بەش لەم زانكۆیە دەكرێتەوە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1ce7ddf8-318b-4bf9-8e2b-46ce81f76da2/zaningay%20amriki%20duhok.ism/manifest

K24 - دھۆك:

بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان و نوێنەر و كۆنسڵی وڵاتانی بیانی لە ھەرێمی كوردستان لە مەراسیمێكدا زانكۆی ئەمریكی لە دھۆك بكرێتەوە.

پەیامنێری (كوردستان24) لە دھۆك رایگەیاند: "ئەمڕۆ زانكۆی ئەمریكی لە شاری دھۆك دەكرێتەوە و ئامادەكاری تەواو كراوە".

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) ھونەر خۆشەوی، ئەندامی دەستەی زانكۆی ئەمریكی لە دھۆك رایگەیاند: "وەك سەرەتا پێنج بەش لەم زانكۆیە دەكرێنەوە، ئەوانیش ھەر یەك لە بەشەكانی دیزاین، زانستەكانی كۆمپیوتەر، ئیدارە و ئابووریی، رۆژنامەوانی، ھەروەھا بەشی سیاسی و سیاسەتی كۆمەڵایەتی".

گوتیشی: "ھەندێك بەش لەو زانكۆیەدا ھەن لە ھیچ زانكۆیەكی دیكەی كوردستان نین، بۆیە كردنەوەی ئەو زانكۆیەكی گرنگی خۆی ھەیە و ئامانجمان نییە تەنھا قوتابی بێت و دەرچێت، بەڵكو مەبەستمانە قوتابیان ببنە رێبەر".

باسی لەوەشكرد: "ئەو زانكۆیە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ زانكۆكانی ئەمریكا دەبێت، خوێندن لەم زانكۆیە كوالیتی بەرزی دەبێت بە جۆرێك كە قوتابی قۆناغی دووەم لێرە بخوێنێت دەتوانێت قۆناغی سێیەم بچێت لە  ئەمریكا بخوێنێت"