چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر كڕینی ئه‌م یاریزانه شه‌ڕیانه
K24 ـ هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵی ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی به‌ریتانیا، یاریزانێكی لاو كه له یانه‌ی ڕینی فڕه‌نسا یاری ده‌كات بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا.
له ڕاپۆرته هه‌واڵێكی پێگه‌ی Daily mailـی بریتانیادا هاتووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا بڕی 35 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری لاوی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی یانه‌ی ڕینس (عوسمان دێمبێلێ) ته‌رخان كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، ئارسێناڵ، وێستهام، ستۆك سیتی و ساوسامپتۆن ئه‌و یاریزانه‌یان كردۆته ئامانج.
عوسمان ئه‌م وه‌رزه 9 گۆڵی تۆمار كردووه و 5 گۆڵیشی بۆ هاوڕێیه‌كانی دروست كردووه، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی مالییه، به‌ڵام له وڵاتی فڕه‌نسا له دایك بووه.