سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكیی-دهۆك: زانكۆكه هێزی زیاتر به قوتابیان ده‌به‌خشێت
K24 – دهۆك:
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مریكیی له دهۆك، سه‌رۆكی زانكۆكه رایگه‌یاند، ئه‌و زانكۆیه هێزی زیاتر به قوتابیان ده‌به‌خشێت، گوتیشی هه‌وڵده‌ده‌ین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌نه‌ته‌وه له‌و ناوه‌نده‌دا پێبگه‌یه‌نین.
له گوتارێكیدا سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكیی له دهۆك گوتی: "ئه‌و زانكۆیه كاریگه‌ریی و كاراكته‌ری سیاسیی و له رووی جیاجیای وه‌كو كۆمه‌ڵایه‌تیی و ژینگه‌ییشی ده‌بێت و گرینگ‌یان پێده‌درێت".
گوتیشی: "نه‌وه‌ك ته‌نها قوتابی به‌رهه‌مدێنین به‌ڵكو سه‌ركرده‌ی داهاتووش دروستده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "پێم وایه داهاتووی هه‌ر زانكۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌وه‌ستێت كه هه‌وڵ و تێكۆشانی پێویست هه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌نده به پێكهاته‌كانی ناوه‌نده‌كه به ستاف و سه‌رپه‌رشتیارانییه‌وه".