دەرمانی دژە دووگیانبوون بۆ پیاوان بەردەست دەبێ

"ئەگەر پیاوەکە بیخوات، ژنە دووگیان نابێ"

K24-هەولێر

چەند توێژەرێک لە زانکۆی مینیسوتای ئەمریکا رایانگەیاند پێشەوەچوونێکی دیار لە توێژینەوە تایبەتەکان بۆ بەرهەمهێنانی حەپی دژە دووگیانبوون دروست بکەن بۆ پیاوان و جەختیان کردەوە کە ئەو حەپە هیچ زیانێکی نابێ بۆ پیاوان.

دوای 50 ساڵ لە سەرهەڵدانی حەپی دژە دووگیانبوون بۆ ژنان، ئێستا زۆری نەماوە زانایان حەپێکی هاوشیوە بۆ پیاوان دروست بکەن، بۆ ئەوەی پیاوان لە بڕی هاوسەرەکانیان بیخۆن.

رۆژنامەی دەیڵی مەیڵی بەریتانیا لە زاری سەرپەرشتیاری تیمی توێژەرانی زانکۆی مینیسوتای ئەمریکا، گۆندا گیرۆگ، دەڵێ: "حەپە نوێیەکان بە ئاسانی دەتوێنەوە و بە رێگەی خواردنی بەکاردەهێنرێت و هیچ زیانێکی نابێ ئەگەر چی بە درێژایی دەیان ساڵ بەکاربهێنرێ".

گۆندا گیرۆگ دەشڵێ: "دەکرێ دەتبەرداری بەکارهێنانی ئەم حەپە بی هەرک اتێک بتەوێ و هیچ کاریگەریی لەسەر تۆوی پیاو نابێ".

ئا: ئا ، ف