پشكی كورد له‌و قه‌رز و به‌خششانه‌ی به عێراق ده‌درێن له كوێدایه؟
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له 2004 تا مانگی سێی 2015 نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار وه‌ك به‌خشش دراوه‌ته عێراق.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان24 گوتی: "له 2004 تا مانگی سێی 2015 نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار وه‌ك به‌خشش به عێراق دراون".
نه‌جیبه نه‌جیب گوتیشی : "نزیكه‌ی 15 بۆ 20 ملیار دۆلاریش له 2004 تا ئێستا وه‌ك قه‌رز به عێراق دراون".
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی گوت: "به گوێره‌ی مادده‌ی 106 ده‌ستوور پێویسته ده‌سته‌یه‌ك دروستبكرێ و كاری ده‌سته‌كه‌ش دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌یه".
روونیشیكرده‌وه: "دابه‌شكردنی ئه‌وپارانه‌ش هیچ شه‌فافییه‌تی تێدانییه".
لای خۆیه‌وه عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی نیشتمانیی گوتی: "دوو جۆر قه‌رز هه‌یه، قه‌رزی ژاپۆنی كه پاره نادات به‌ڵكو یارمه‌تی و ئاسانكاری ده‌دات به كه‌رته‌كان وه‌كو كه‌رتی كاره‌با و به‌نده‌ره‌كان و رێگاوبانه‌كان".
عه‌باس به‌یاتی گوتیشی: "ژاپۆنییه‌كان ئه‌و قه‌رزه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ده‌ن له‌و قه‌رزه‌ش هه‌رێمی كوردستان به‌شی خۆیی پێدراوه".
به‌یاتی ئه‌وه‌شی گوت: "به‌ڵام ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه له با‌نكی نێوده‌وڵه‌تیی و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌درێنه حكومه‌تی فیدراڵ، بۆ پشتیوانیكردنی بودجه‌ی فیدراڵن له‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا به‌شی خۆی وه‌رده‌گرێت كه 17%".
له‌لایه‌كیی دیكه‌وه عه‌بدولعه‌زیم ئه‌لعه‌جمان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له یه‌كێتیی هێزه عێراقییه‌كان ده‌ڵێ: "تا كه‌ی هه‌ر قه‌رز بكه‌ین و پاره‌كانیشمان به هه‌ده‌ر بڕوات، بۆیه ده‌بێت گه‌نده‌ڵكاران له پڕۆسه‌ی سیاسیی و حكومه‌ت بكه‌ینه‌ده‌ره‌وه".
گوتیشی: "ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌ولێر و ئه‌نبار وه‌كو خه‌ڵكی به‌غدا پشكی خۆیان له موڵك وداهاتی عێراق به‌ربكه‌وێت".
په‌یامنێر: عه‌لی ئه‌لكه‌وازی