"یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه ڕێككه‌وتووه"
K24 ـ هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی وه‌رزشی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، ئیداره‌ی ئه‌و یانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێكی به‌رازیلی گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتن كه بۆ وه‌رزی دادێ درێسی بلوگرانا بپۆشێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرت، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا ماوه‌یه‌كه چاودێری گواستنه‌وه‌ی ماركۆس كۆریای ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات، ڕێكه‌وتنێكی نهێنیشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه ئه‌نجام داوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، لویس ئێنریكی، راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌یش هه‌وڵی كڕینی ئه‌و یاریزانه‌یدا، به‌ڵام شكستی هێنا.
ماركۆ كۆریا كه به ماركینۆس ناسراوه، ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پاڵه‌وانی فره‌نسا پێشكه‌ش كردووه، ئه‌و له هاوینی 2013 له یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیاوه په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی پاریسه‌وه كردووه.