له‌به‌ر كه‌شوهه‌وا باركردنی نه‌وتی كوردستان له به‌نده‌ری جه‌یهان دواكه‌وت

K24 – هه‌ولێر:
بریكارانی كارگۆ و باركردن گوتیان له‌به‌ر خراپی كه‌شوهه‌وا باركردنی نه‌وتی كوردستان له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا هێشتا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه.
له 17 مانگی رابردوو هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستا، رۆژی 11 ئه‌م هه‌نارده‌كردنه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه.
ئه‌و بریكارانه گوتوویانه: "هه‌نارده‌ی نه‌وت له بۆڕییه‌كانی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا له‌وه‌ته‌ی هه‌ینی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد: "رێژه‌ی هه‌نارده‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستیی سروشتی و له 600 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا نزیكبووه‌ته‌وه".
زياتر گوتیان: "سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌مباره‌كانی نه‌وت له به‌نده‌ره‌كه پڕكراون و رێژه‌ی ئه‌مباره‌كه گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 1.4 ملیۆن به‌رمیل".
پێشبینیی ده‌كرێ خراپی كه‌شوهه‌وا تا كۆتایی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رده‌وامبێ، بۆیه بازرگانان به دووری ده‌زانن باركردنی نه‌وتی كوردستان تا پێش به‌یانی سێشه‌ممه ده‌ستپێبكات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح