فەرمی.. کۆنتی دوای کۆتایی هاتنی یۆرۆی 2016 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەجێدەهێڵێت

لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی چێلسییەوە نزیکە

K24- هەولێر

کارلۆ تاڤیکیۆ، سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەفەرمی نوێنەکرانەوەی گرێبەستی ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری هەڵبژاردەکەی راگەیاند.

تاڤیکیۆ لە لێدوانێکیدا کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی یۆرۆی 2016، کۆنتی واز لە راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەهێنێت و گرێبەستەکەی کۆتایی پێ دێت، کە ئەو راهێنەرە 46 ساڵانە لەوەتەی ساڵی 2014 راهێنەرایەتی ئازۆری دەکات.

پێشتر میدیاکانی بەریتانیا رێککەوتنی کۆنتییان لەگەڵ یانەی چێلسی راگەیاندبوو، بە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش کۆنتی لە وەرگرتنی ئەرکی بەڕێوەبەری هونەری بلووز نزیکتر دەبێتەوە.