یۆڤێنتۆس بەرامبەر بایرن میونشن دۆخی شلۆقە
K24- هەولێر
یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی دۆخی شلۆقە و لەوانەیە بەبێ سێ یاریزانی سەرەکی ئەو یارییە ئەنجام بدات.
سبەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن و یۆڤێنتۆس لە یاریگەی ئالیانز ئاریان رووبەڕوو دەبنەوە، کە لە یاریی چوون بە ئەنجامی 2-2 بەرامبەربوون.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندووە، هەریەکە لە ماریۆ مانزۆکیچ، کلاودیۆ مارکیزیۆ و جیۆرجیۆ کیلینی پێکانیان هەیە و زەحمەتە بتوانن بەشداریی یارییەکەی سبەی بکەن، چونکە مانزۆکیچ لە دوایین یاریی یۆڤێ تووشی پێکان بوو و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ دوایین بڕیار لەبارەی ئامادەگی ئەو هێرشبەرە کڕواتییە بدرێت، کیلینیش بەهۆی پێکانەوە بەشداریی راهێنانەکانی دوێنێی نەکرد و زۆر زەحمەتە بەرەو ئەڵمانیا گەشت بکات.
هەرچی مارکیزیۆشە، بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی 30 رۆژ لە بیانکۆنێری دادەبڕێت و بۆ یاریکردن ئامادە بییە.