نرخی نەوت دیسان دابەزی

بەهۆی فرەبوونی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهان

K24-هەولێر

بەهۆی فرەبوونی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی جۆری پێوەری برێنت بۆ نزیکی 38 دۆلاری ئەمریکی دابەزی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز بەهۆی فرەبوونی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی جۆری پێوەری برێنت لە گرێبەستە پێشوەختەکان بۆ 38.38 دۆلار دابەزی.

دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدا ئێران رەتیکردەوە پابەندی سڕکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بێ لە چوارچێوەی هەوڵی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.

هاوکات دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە هات کە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکی 41 دۆلار.

لای خۆیەوە رێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیک) رایگەیاند کە: پێشبینی دەکات داوا لە سەر نەوتی خۆی لە ساڵی 2016 کەمتر بێ، بە پێچەوانەی پێشبینییەکان، ئەمەش بەهۆی فرەبوونی نەوت لە بازاڕەکان.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا ئەمڕۆ دابەزی و گەیشتە 36.41 دۆلار.

سەرچاوە: رۆیتەرز، ئا: ئا ، ف