ئەو فەرمانبەرانەی بە نایاسایی پلەیان وەرگرتووە پلەكەیان لێوەردەگیرێتەوە

دەستەی دەستپاکی ھەرێمی كوردستان ناوی 1200 فەرمانبەری پلە 1،2،3ی داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/cc980bac-453e-4325-ae12-a14d67d32c75/briarik%20la%20hkwmatawa.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئەو فەرمانبەرانەی لە خوار پلەی وەزیرو بەڕێوەبەری گشتییه‌وە بە نایاسایی پلەیان لە حکوومەت وەرگرتووە، پلەکانیان لێ وەربگیرێتەوە .

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانیش لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ (کوردستان 24) ئاشکرای كرد، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دەرکردووەو بۆ جێبەجێکردنیشی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە.

ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: "مەبەست لە بڕیارەكە ئەوەیە گەر دوو كەس بەیەكەوە، لەیەك ساڵ زانكۆیان تەواوكردبێت، یەك كاربكەن وەك یەك بەڵام یەكیان لە پلەی 5 بێت و ئەوەدیكە لە پلەی 7 ئەوا پلەبەرزەكە پلەكەی لێوەردەگیرێتەوە".

بەگوێرەی زانیارییەکانی (کوردستان 24) دەستەی دەستپاکی  ھەرێمی كوردستان ناوی 1200 فەرمانبەری پلە 1،2،3ی داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران، کە بە نایاسی پلەیان پێدراوە تاوەكو لێیان وەربگیرێتەوە.

داڕشتنەوە: ش، م