كه‌مال كه‌ركووكی: هێرشێكی داعش تێكشكێندرا
K24 – هه‌ولێر:
كەمال كەركووكی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك، رایگەیاند داعش هێرشی كردبوویه سه‌ر میحوه‌ره‌كه‌یان و پێشمه‌رگه‌ش هێرشه‌كه‌ی تێك‌شكاند.
كه‌مال كه‌ركووكی به كوردستان24 راگه‌یاند: "كاتژمێر شه‌شی به‌یانی ئه‌مڕۆ تيرۆریستان به هاوكاری گونده عه‌ره‌بنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ر 5 تیرۆریستی بۆمبڕێژكراو گه‌یاندبووه گوندی گه‌ڕاو".
كه‌ركووكی گوتی: "پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا و هه‌موویان له ناوچوون".
ئاشكراشیكرد: "كاتژمێر 8.59 خوله‌ك ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكرایه‌وه".