به‌وێنه و ڤيديۆ... له‌به‌رئه‌وه‌ى شووى پێ نه‌كرد به‌سێ فيشه‌ك كوشتى
K24- هه‌ولێر
كچه كوردێكى ئێزدى، له يه‌كێك له شاره‌كانى ئه‌ڵمانيا له ئاهه‌نگێكى بوك گواسته‌وه‌دا له‌لايه‌ن ئامۆزايه‌كه‌يه‌وه كوژرا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى كوردستان 24 كه‌وتووه، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر واتا شه‌وى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، كچه كوردێكى ئێزدى به‌ناوى (شيلان غازى حه‌سه‌ن) ته‌مه‌ن 21 ساڵان، له شارى فارن هايدنى هانۆڤه‌رى ئه‌ڵمانيا له له ئاهه‌نگێكى بوك گواستنه‌وه‌دا له‌لايه‌ن كوڕه مامه‌كه‌يه‌وه به‌ناوى (سه‌فين عه‌لى) به سێ فيشه‌ك كوژرا.
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى له ماڵپه‌ره‌كانى ئه‌ڵمانيا بڵاوكراوه‌ته‌وه، دياره پێشتر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوان ئه‌و كچ و كوڕه‌دا كه ئامۆزای یه‌كتربوون هه‌بووه و دواتر له یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه و كچه‌كه بڕیاری داوه شوو به كه‌سێكی تر بكات و ره‌تيكردووه‌ته‌وه، بۆیه كوڕه‌كه پلانی داناوه كه له رۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا بیكوژێت.
له دوایین زانیاریشدا ده‌ركه‌وتووه، شيلان خوێندكاری دوا قۆناغی كۆلێژی ئەندازیاری بووە لە ئەڵمانی، به‌هۆى هه‌ندێك دابونه‌رێتى بنه‌ماڵه‌ييه‌وه زۆرى لێ ده‌كرێت كه شوو به سه‌فينى ئامۆزاى بكات، به‌ڵام شيلان پێداگيربووه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى، بۆيه سه‌فين له شه‌وى ئاهه‌نگێكى ناسياوياندا، پلانى بۆ داده‌ڕێژى و هێرشى ده‌كاته سه‌رى و ده‌يكوژێت.