ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌سه‌ندكرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه یاسای تێكه‌ڵكردن و لابردنی هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌سه‌ندكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ مه‌دا پرێس گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادیی، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق یاسای تێكه‌ڵكردن و لابردنی هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌سه‌ندكرد".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و یاسایه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ده‌وڵه‌ت كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی بۆ بكات و پاشان بۆ ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ینێرێته‌وه تا راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی بكات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت زياتر گوتی: "ژماره‌ی یاسایی و نیسابی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ته‌واوبووه و هه‌موو وه‌زیره‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماده‌بوونه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رێوشوێنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كه‌رتی خوێندنی ئاماده‌یی به‌شی زانستیی په‌سه‌ندكرد، كه به گوێره‌ی ئه‌و رێوشوێنانه به‌شی زانستیی له خوێندنی ئاماده‌یی ده‌كرێته دوو به‌ش (زینده‌گی و پڕاكتیكیی).
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق وه‌زاره‌تی دارایی راسپاردووه سیستمی ئه‌لیكترۆنی بۆ پێناسه‌ی گومرگی پیاده بكات.