ئوسترالیا نووسینگه‌ی بازرگانی له ئێران ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی ئوسترالیا رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی په‌ره‌پێدانی بازرگانی نێوانی له‌گه‌ڵ ئیران، دووباره نووسینگه‌ی بازرگانی له ئێران ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌به‌رهێنانی ئوسترالیادا هاتووه، حكوومه‌تی ئوسترالیا بڕیاریداوه نووسینگه‌ی بازرگانی خۆی له ئێران بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵگیراوه.
ستیڤن سیۆپۆی وه‌زیری بازرگانی ئوسترالیا، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كه به سه‌ردانێك له ئوسترالیایه، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینگه‌یه‌ی داوه بۆ دووباره پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.