ئه‌نده‌نووسیا نه‌وتی عێراق له هندستان ده‌پاڵێوێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی ئه‌نده‌نووسی له‌ھه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ پاڵاوگه‌یه‌كی هیندی بگاته رێككه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عێراق له هیندستان بپاڵێوێت.
كۆمپانیای به‌رتامینای ئه‌نده‌نووسی رایگه‌یاندووه، هه‌ر بڕه نه‌وتێكی عێراق تا ده‌گاته وڵاته‌كه‌ی به چه‌ندین به‌نده‌ری هیندیدا تێپه‌ر ده‌بێت بۆیه له‌گه‌ڵ وڵاتی هیندستان رێكه‌وتوون بۆ پاڵاوتنی نه‌وتی عێراق له هیندستان، دواتریش بردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته بۆ ئه‌نده‌نووسیا.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی هیندستان گونجاو بووه بۆ پاڵاوتنی نه‌وته‌كه و مانگانه ده‌تواندرێت نزیكه‌ی 1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت پاڵافته بكرێت.
به پاڵاوتنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ش، نزیكه‌ی سێ یه‌كی پێداویستی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی دابین ده‌كرێ.