كچانی سلێمانی كتێب بە ناو ماڵاندا دەگێڕن

لە شارەكانی دیكەش پڕۆژەكە ئەنجام دەدرێت

K24 - ھەولێر:

رێكخەری كۆمەڵەی سۆفیا رایگەیاند، لە نوێترین پڕۆژەیاندا ژمارەیەك كچ بە پاسكیل لە گەڕەكەكان كتێب دەبەنە بەردەم ماڵان و كتێبەكان بە خوێنەران دەناسێنن.

لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی (كوردستان24) له‌نجه‌ خاوێ، رێكخه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی سۆفیا رایگەیاند: "نوێترین پڕۆژەی كۆمەڵەكەمان، لە رێگەی ژمارەیەك كچەوە بە پاسكیل لە ناو گەڕەكەكان دەگەرێین و خەڵك بە كتێبەكان ئاشنا دەكەین و بە خوێنەرانیان دەناسێنین".

لەنجە گوتیشی: "پڕۆژەی گەیاندنی كتێب بە پاسكیل بۆ گەڕەك و بەردە دەرگای ماڵانم ئێستا تەنھا لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە پلانمادایە ئەم پڕۆژەیە لە ناوچەكانی دیكەی كوردستانیش ئەنجام بدەین".

لە بارەی پێشوازیكردنی خەڵك لە پڕۆژەكەیان گوتی: "وەك ھەر پڕۆژەیەكی دیكە پشتگیرمان لێ دەكرێت و رەخنەشمان لێ دەگیرێت، لە سەرەتای كاركردنمان رەخنەكان زیاتربوون، لەبەر ئەوەی ئێمە كچین و پێیان دەگوتین كچ ناخوێنەوە تەنھا نوواندن دەكەن، بەڵام ئێمە گوێ بەو قسانە نادەین و لە كارەكەمان بەردەوام دەبین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "جگە لە پڕۆژەی ناساندن و ئاشناكردنی كتێب بە ھاووڵاتیان و بردنیان بۆ بەردەم ماڵمان، لە ماوەی دووھەفتە جارێك لە شارەكانی كوردستان گفتوگۆی ئەدەبی لەسەر كتێبێك دەكەن".

لەنجە خاوێ، ئەوەی خستەڕوو: "بەو پەڕی باوەڕ بە خۆ بوونەوە دەڵێم، كۆمەڵەكەمان تا رادەیەكی زۆر باش ئامانجی خۆی پێكاوە، كۆبوونەوەی ئەو ھەموو كچە و دەستكردنی بە خوێندنەوە و گفتوگۆی ئەدەبی گەواھی ئەو راستیەن، لە ھەمانكاتدا ژمارەیەك كچ بە باسكیل بە ناو گەڕەكەكانی شاردا دەگەرێن و كتێب بە خەڵك دەناسێنن پێشتر ئەوە لە كوردستان نەبوو".

كۆمەڵەی سۆفیا كۆمەڵەیەكی كلتوری ئەدەبییە، بە گوتەی رێكخەری كۆمەڵەكە، خۆبەخشانە كاردەكەن و ئامانجی بە كلتوركردنی خوێندنەوەیە لای تاكی كۆمەڵگە بە گشتی و خانمان بە تایبەتی، كۆمەڵەی سۆفیا ماوەی سێ مانگە دامەزراوە، بارەگای سەرەكی لە شاری سلێمانیە و لقەكانی لە چەند شار و شارۆچكەیەك ھەیە، وەك ھەولێر، كەركووك، رانیە، لە دەرەوەی وڵاتیش لە وڵاتی ئەڵمانیا بنكەیان ھەیە و بڕیارە لە بریتانیاش بكرێتەوە.