چوارەمین دیداری زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دەستی پێكرد

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6bc31ef8-24d1-401c-8c07-d4e072225031/didari%20slemani.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

بە بەشداری ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان و عێراق و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە ھەرێمی كوردستان چوارەمین دیداری زانكۆی ئەمریكی- سلێمانی دەستی پێكرد.

پەیامنێری (كوردستان24) لە سلێمانی رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا چوارەمین دیداری زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دەستی پێكرد، بڕیارە له‌ پانێله‌كانی‌ ئەم دیدارە گفتوگۆ لە بارەی بارودۆخی عێراق و كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست بكرێت".

زانكۆی ئه‌مریكی، ساڵی 2007 له‌ شاری سلێمانی دامه‌زراوه‌ و یه‌كه‌م دیداری زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی ساڵی 2013 به‌ڕێوه‌چوو، ساڵانە لە دیداری ئەم زانكۆیە بە بەشداری سیاسەتمەدارانی ھەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی بیانی تاوتوێی رەوشی سیاسی ناوچەكە دەكرێت.