هاری رێدناپ ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌یه‌كی عه‌ره‌بی
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو راگه‌یاندنه‌كانی ئینگلته‌را بڵاویانكرده‌وه كه فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئورده‌ن و هاری رێدناپی ئینگلیزی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ئینگلیزه‌كه ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه.
رۆژنامه‌كان گوتوویانه هاری رێدناپ و میر عه‌لی سه‌رۆكی فێدراسیۆنی ئورده‌ن گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی 2018 رێدناپ راهێنه‌رایه‌تی ئورده‌ن بكات.
وابڕیاریشه راهێنه‌ر ئینگلیزیه‌كه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بگاته ئورده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی 23 و 29ی ئه‌م مانگه راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه بكات به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی به‌نگلادیش و هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا.
رێدناپ هاوكات راهێنه‌رایه‌تی دێربی كاونتی به‌شدار له خولی پله‌یه‌كی ئینگلیزی ده‌كات.
هاریرێدناپ كه هاورێیه‌كی نزیكی میر عه‌لییه داوایلێكراوه ببێته راهێنه‌ر و ئه‌میش پێشوازی له بڕیاره‌كه كردووه.