توێژه‌رانی نه‌رویژی نهێنی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ئاشكراده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌رانی رۆژئاوایی رایانگه‌یاند توانیویانه نهێنیی "سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا" له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیی بزانن و مه‌ته‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵبێنن.
پێشتر له بارودۆخێكی نادیار و نامۆدا چه‌ندین كه‌شتیی ده‌ریا و فڕۆكه‌كان له "سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا" له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیی نقوومبوون.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی سپوتنیك نیوز: "ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رانی سه‌ر به زانكۆی جه‌مسه‌ری باكووری نه‌رویژی چه‌ند چاڵێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی تۆپه‌ڵه‌كانی گازی میتان دروستبوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: "ئه‌و چاڵانه له بنی ده‌ریا كه‌ڵه‌كه‌بوون و تیره‌كانیان ده‌گاته 500 مه‌تر و 45 مه‌تریش قووڵن".
توێژه‌ران وایان خه‌مڵاندووه: "رێژه‌ی ده‌رچوونی گازه‌كان له‌و چاڵانه بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ئاوی زه‌ریا دوای ئه‌وه‌ی ئاوی زه‌ریاكه له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كی زۆری گاز تێكه‌ڵبووه".
توێژه‌ران ئه‌وه به په‌سه‌ندتر داده‌نێن: "له ئه‌نجامی تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ گازه‌كه، ئاوی (سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا) رێژه‌یه‌كی گرینگیی چڕییه‌كه‌ی له ده‌ستداوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكاری نقوومبوونی ئه‌و كه‌شتییانه‌ی به‌سه‌ر سێگۆشه‌كه‌دا تێپه‌ڕبوونه".
ئه‌و توێژه‌رانه‌ی نه‌رویژ ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه: "پێشبینیی ده‌كرێت كاریگه‌رییه‌كان و پاشماوه‌ی گازه‌كان بۆ به‌رگه‌ی هه‌وای سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییش به‌رزبووبێته‌وه"، ئه‌وه‌ش هۆكارێك بێت بۆ كه‌وتنی فڕۆكه‌كان كه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا فڕیون.
سه‌رچاوه: elwatannews، و: م.ح