به‌ڤيديۆ.. به 53 زمان و زاراوه قسه ده‌كات
K24- هه‌ولێر
گه‌نجێكى جه‌زائيرى، تواناى قه‌سه‌كردنى به 53 زمان و زاراوه‌ى جياجياى هه‌يه و 33 زمانيان به‌بێ راوه‌ستان ده‌زانێت.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى (CNN) بڵاويكردووه‌ته‌وه، گه‌نجێكى جه‌زائيرى به‌ناوى "ئه‌مين وده"، ته‌مه‌ن 26 ساڵان خه‌ڵكى شارى (جنين بورزق، كه 650 كم له له پايته‌ختى جه‌زائير دووره)، توانايه‌كى سه‌يرى هه‌يه به‌جۆرێك ده‌توانێت به 53 زمان و زاراوه‌ى جياجيا قسه بكات و 33يان به‌بێ راوه‌ستان ده‌زانێت.
بڵاويشكردووته‌وه، فێربوونى زمان له‌لايه‌ن ئه‌و گه‌نجه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مۆنديالى تۆپى پێى ساڵى 2006 كه ئه‌و كاته له ئه‌ڵمانيا نيشته‌جێ ببوو، سه‌يرى يارييه‌كانى ده‌كرد و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ چه‌ندين ياريزانى جياجيا و هاووڵاتى ره‌گه‌زى جياجيا ده‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ شتێكيان لێ تێبگات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام سه‌يرى فيلمه بيانييه‌كانى ده‌كرد به‌تايبه‌تى فيلمه رووسيه‌كان، بۆيه له‌و كاته‌وه فێربوونى زمانه‌كانى ئه‌ڵمانى و رووسى ببووه خه‌ونێك له‌لاى.
دواى ئه‌وه‌ى "ئه‌مين" فێربوونى زمانه‌كانى "ئه‌ڵمانى و رووسى" ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 2008 بڕيار بدات به‌رنامه‌ى ژيانى خۆى ته‌رخان بكات فێربوونى زمانه‌كانى ديكه‌ش.
ئه‌مين، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌شى ئينگليزييه له زانكۆى تلمسان له جه‌زائير، ئه‌و كاته‌ى له زانكۆ بوو ته‌نها په‌ره‌ى به‌زمانى ئينگليزى نه‌ده‌دا به‌ته‌نيا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ زمانى ئينگليزيش هه‌وڵى فێربوونى زمانه‌كانى "رووسى و توركى و ئه‌ڵمانى ..هتد"ده‌دا، بۆيه دواى سێ ساڵ له تێپه‌ڕبوونى خوێندنى زانكۆ، ناوبراو وايلێهات به شه‌ش زمان قسه‌ى ده‌كرد به‌بێ ئه‌وه‌ى راوه‌ستێت.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مين بۆ فێربوونى زمانه‌كان، زياتر سوودى له‌ئينته‌رنێته‌وه وه‌رده‌گرت و ئه‌و زمانانه‌ى كه به پله‌يه‌كى باشيش ده‌يزانێت بريتين له 33 زمان و گرينگترينيان ئه‌مانه‌ن "ئه‌ڵمانى، رووسى، ئينگليزى، فه‌ره‌نسى، ئيسپانى، ئيتاڵى، چينى، كۆرى، يابانى، توركى، سويدى، رۆمانى، ئه‌نده‌نوسى، فارسى، عبرى..هتد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هه‌ندێ زمانى ديكه‌ش به‌شێوه‌يه‌كى مامناوه‌ند ده‌زانێت وه‌كو "دانيماركى، ڤێتنامى، لاتينى، يۆنانى، و چه‌ند زاراوه‌يه‌كى ئه‌فريقى و ئاسيايى...هتد".