له بوونی یه‌ده‌گی زێڕ عێراق له پله‌ی پێنجه‌مه له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیی
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی دواین راپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی جیهانی بۆ زێڕ كة به‌مدواییانه ده‌ریكردووه، له رووی بوونی یه‌ده‌گی زێڕ پله‌ی پێنجه‌می له‌سه‌ر ئاستیی وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتووه.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی جیهانی بۆ زێڕ هاتووه: "عێراق 89.8 تۆن یه‌ده‌گی زێڕی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستیی جیهان له پله‌ی 37 دێت و له‌سه‌ر ئاستیی وڵاتانی عه‌ره‌بیش له پله‌ی پێنجه‌مدایه".
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "عێراق له دوای هه‌ر یه‌كه له سعوديیه و لوبنان و جه‌زائیر و لیبیاوه دێت له رووی بوونی یه‌ده‌گی زێڕ و به‌های زێره‌كه‌ی یه‌كسانه به 6% بەھای یەدەگی دراوە قورسەكانی".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه: "سعودییه له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیی پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه و 322.9 تۆن یه‌ده‌گی زێڕی هه‌یه".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه: "لوبنان له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی له پله‌ی دووه‌مدایه و 286.8 تۆن زێڕی یه‌ده‌گی هه‌یه".
ئه‌نجوومه‌نی جیهانی بۆ زێڕ روونیكردووه‌ته‌وه: "له سه‌ر ئاستیی جیهان ئه‌مریكا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و خاوه‌ن 8133.5 تۆم یه‌ده‌گی زێڕه، ئه‌ڵمانیا له پله‌ی دووه‌مدایه و 3381 تۆن زێڕی هه‌یه".
راپۆرتەكەى ئه‌نجوومه‌نی جیهان بۆ زێڕ ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: "ئاستيی یه‌ده‌گی جیهانی زیڕ گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 33 هه‌زار تۆن".
سه‌رچاوه: RTA له ئاژانسه‌كان ، و: م.ح