فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری له باشووری كه‌ركووك كه‌وته‌خواره‌وه

K24 - كه‌ركووك:
فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری هێزی ئاسمانی عێراق، له باشووری كه‌ركووك كه‌وته خواره‌وه ته‌واوی تاقمه‌كه‌شی گیانییان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 كه‌وتووه، فڕۆكه‌كه له جۆری (AC 208 Caracan)ه و به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، له سنووری شارۆچكه‌ی حه‌ویجه، به ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا فڕیون.
كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24. هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، دوو عه‌میدی فڕۆكه‌وانی و فڕۆكه‌وانێكی دیكه، له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوونه و هه‌رسێكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستاش هێزی ئاسمانی عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری، هیچ لێدوانێكیان له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه نه‌داوه.