وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت تاوتوێی جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه، له 17 مانگی داهاتوو له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی كۆده‌بنه‌وه.
محه‌ممه‌د بن ساڵج ساده وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ر له راگه‌یاندراوێكدا گوتی: "نزیكه‌ی 15 وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له ناو ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا كه نزیكه‌ی 73% نه‌وتی جیهان به‌رهه‌مدێنن، پشتیوانیان له‌و پێشنیازه كردووه".
دوای ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ر، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوویه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپیك گوتوویانه: "ره‌تكردنه‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له‌و جۆره رێككه‌وتنه بكات له‌وانه‌یه كۆسپێك بێت له به‌رده‌م گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی فروانتر".
دوای هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ری له كانوونی دووه‌می رابردوودا، ئێران ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی زیادبكات تا به‌شی خۆی له بازاڕ به‌ده‌ستبێنێته‌وه.
ئاماده‌بوونی عێراق بۆ به‌شداریكردن له رێككه‌وتنی جێگیركردنی ئاستیی به‌رهه‌مهێنان گرینگه كه یه‌كێكه له وڵاته گه‌وره‌كانی ناو ئۆپیك بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
دوێنێ به‌غدا رایگه‌یاندبوو: "پێشنیازیی سڕكردنی ئاستیی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كارێكی قه‌بوولكراوه".
لای خۆیه‌وه‌ش وه‌زیری وزه‌ی رووسیا دووپاتیكرده‌وه: "كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ناو ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا له 17 مانگی داهاتوو له ده‌وحه گرێده‌درێت".
ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی رووسیا به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "له‌وانه‌یه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه رێككه‌وتن له‌سه‌ر جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنان بكرێت".
وه‌زیری وزه‌ی رووسیا گوتیشی: "نزیكه‌ی 15 وڵات دووپاتیانكردووه‌ته‌وه به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وحه بكه‌ن".
وه‌زیی وزه‌ی رووسیا كه دوێنێ سه‌ردانی ئێرانی كردبوو زیاتر گوتی: "پێشتر ئێرانیش ئاماده‌یی ده‌ربڕیبوو به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بكات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح