نێیمار داوایه‌كی سه‌یری له كریستیانۆ هه‌یه
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌ستێره برازیلییه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا داوا له كریستیانۆ ده‌كات په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆناوه بكات.
له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Sunـی بریتانیادا بڵاو كرایه‌وه، نێیمار دا سیلڤا یاریزانی برازیلی داوا له كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه بكات.
نێیمار ده‌ڵێت: شتێكی زۆر خۆش و نایاب ده‌بێت ئه‌گه‌ر كریستیانۆ بێته كامپ نۆ، چونكه ئه‌و یه‌كێكه له ئه‌فسانه‌كانی تۆپی پێ و من یه‌كێكم له هانده‌ر سه‌رسه‌خته‌كانی ئه‌و یاریزانه.
نێیمار ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌و هه‌رگیز بیر له جێهێشتنی یانه‌كه‌ی ناكاته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: بارسا جێناهێڵم، چونكه زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كان لێره له‌گه‌ڵ منن.
له ماوه‌كانی رابردوو راگه‌یاندنه‌كان ده‌نگۆی چوونی كریستیانۆیان له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆ پاریس سانجێرمان ڕاگه‌یاند، باس له‌وه‌یش ده‌كرا كه نێیمار ریزه‌كانی بارسا جێدێڵێت و په‌یوه‌ندی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه ده‌كات.