سه‌رۆك وه‌زیرانی چین: به‌سه‌ر به‌ربه‌سته ئابوورییه‌كاندا زاڵده‌بین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی چین لی كیك ینگ جارێكی دیكه متمانه‌ی خۆی به ئابووريی و وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد له ئابووريیه‌كه‌یاندا خاڵی به‌هێز و ئه‌رێنی زۆر زیاترن له خاڵه لاوازه‌كان.
"بۆ من زه‌حمه‌ته كه باوه‌ڕ به‌وه بێنم چین ناتوانێت ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ستبێنێت كه بۆ گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی دیاریكردوه، راسته ئابووری ولاته‌كه‌مان دووچاری كێشه و گرفت بووه‌ته به‌ڵام لایه‌نی ئه‌رێنی و به‌هێزی زیاترن له لایه‌نه نه‌رێنییه‌كان".
گوتی: "ئه‌و ریفۆرمه‌ی كه له په‌یكه‌ربه‌ندی ئابووریدا ده‌یكه‌ین به‌تایبه‌تی له رێكخستنه‌وه‌ی كارگێڕی و كه‌مكردنه‌وه‌ی باجه‌كان بازاڕ زیاتر هان ده‌دات و پیشكه‌وتنی نوێش به ده‌ستدێن".
ئیمه له پڕۆسه‌ی به شارستانیبوون و به پیشه‌سازیبونین، هێشتا داواكاریی گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی كاریگه‌ر، ئه‌گه‌ر ئێمه گه‌شه‌ی ئابووریی خێرا بكه‌ین و شێوازه كۆنه‌كه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی په‌ره‌پێبده‌ین ئه‌وكات ده‌توانین به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا زاڵببین".
"ئابووریی وڵاته‌كه‌مان ئه‌گه‌رچی به دۆخێكی ناكۆكدا ده‌ڕوات به‌ڵام له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتندا كێشه هه‌ردێنه پێش، ئێمه‌ش ده‌توانین زاڵببین به‌سه‌ریاندا".